وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردەوە، لاڤرۆڤ بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتووەتە تاران و لەگەڵ "ڕەئیسی" ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی ئەتۆمییان تاوتوێ کردووە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا "لاڤرۆڤ" ڕایگەیاندووە، ڕووسیا خۆی ڕاھێناوە لەگەڵ سیاسەتە دوژمنکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ھەموو ئەو وڵاتانەی بە دەست سیاسەتە تاک لایەنەکانی ئەمریکاوە دەناڵێنن دەبێت کار بکەن لەسەر زیاترکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانیان.

وتیشی "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا پابەندە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لە داھاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی. 

ھاوکات "ئیبراھیم ڕەئیسی" ڕایگەیاند، کارەکانی ئەمریکا و ناتۆ ھۆکاری جەنگی ئۆکراینن و  جەختی کردەوە لە گرنگی ھەماھەنگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا.