بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک ئاگری دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئاگری دارستانەکانی مارمەریس لە پارێزگای موغلا بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوامە و بە ١٤ فڕۆکە و ٢٧ ھەلیکۆپتەر ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٥١ کەس لە ٥١ خانوودا ڕزگار کراون و بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستراونەتەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ئاگری دارستانەکە لە ١٧ شوێنەوە دەستیپێکرد و دواتر بە زۆربەی دارستانەکەدا بڵاوبووەوە و بەھۆی بای توندیشەوە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە زەحمەت بووە.


