وەزیریێکی پێشووی ئیسرائیل وێنەیەکی خۆی لەگەڵ شازادەیەکی سعودیە بڵاوکردەوە
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل، وێنەکەی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەگەڵ شازادە تورکی فەیسەڵ ئال سعود.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و سعودیە.
تورکی فەیسەڵ جگە لەوەی پێشتر سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سعودیە بووە، ماوەیەکیش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە واشنتۆن.
تسیپی لیڤنی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیسرائیل، پێشتر بە چەند وێنەیەک، چەندین کەسایەتی و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەبەردەم گەلانی وڵاتەکانیان ئیحراج کردووە، کاتێک وێنەکانیانی بڵاوکردووەتەوە، بە تایبەت لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی دەسەڵاتی فەلەستین، کاتێک ناوبراو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە.