ناتۆ : پێدەچێت شەڕی ئۆکراین چەندین ساڵ بخایەنێت
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، دەبێت خۆیان بۆ ئەو راستییە ئامادە بکەن کە پێدەچێت شەڕ و پێکدادانەکان لە ئۆکراین چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، وتیشی، نابێ دەست لە پشتیوانیکردنی ئۆکراین ھەڵبگرن تەنانەت ئەگەر تێچوویەکی زۆریشی ھەبێت.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئۆکراین جگە لە تێچووی سەربازیی و دارایی، دەبێتەھۆی بەرزبونەوەی نرخی وزە و خۆراک لە جیھاندا.

