لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە کە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، نزیکەی ٥٠%ی دەنگدەران بەشداریی ھەڵبژاردنەکەیان کرد، بە پێی دواین راپرسی کە رۆژی ھەینی ئەنجامدراوە، ھاوپەیمانێتیەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سەرکەوتن بەدەستدەھێنن، بەڵام رەنگە زۆرینەی پەرلەمانیی بەدەستنەھێنن، کە ٢٨٩ کورسییە لە کۆی ٥٧٧ کورسیی پەرلەمان.

لەم ھەڵبژاردنەدا سێ ھاوپەیمانێتیی بەھێز کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی کورسییەکانی پەرلەمان دەکەن، کە ھاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ھاوپەیمانێتیی چەپەکان و ھاوپەیمانێتیی راستڕەوە توندڕەوەکانن.