ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ئاشکرای کردووە، جێنشینی پادشای سعودیە سەردانەکەی بۆ ناوچەکە بۆ چەندین وڵات زیاد دەکات و لەگەڵ ئەوەی سەردانەکەی بۆ تورکیا یەکەم سەردانی ڕەسمییەتی، بەڵام بەر لەو وڵاتە سەردانی میسڕ و ئوردن دەکات.

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە لە ٢٢ی ئەم مانگەدا سەردانی ئەنقەرە دەکات و چەند ڕێککەوتنێک لە بواری وەبەرھێناندا ئیمزا دەکەن.

تورکیا و سعودیە لەسەر چەندین دۆسیە پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز بوو، تورکیا لەسەر دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی کێشەکانی قوڵتر کردەوە.