یونسیف: زیاتر لە ٣٦ ملیۆن منداڵ لە جیھاندا ئاوارە بوون
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (یونسیف) ڕایگەیاند، ئەو ژمارەیە زۆرترین ژمارەی ئاوارەی منداڵانە لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە.
یونسیف ئاماژەی بەوەشکردووە، توندوتیژی و جەنگ و قەیرانەکانی دیکەی جیھان، بە ھۆکاری ھەرەسەرەکی دادەنرێت بۆ ئاوارەبوونی منداڵان.
یونسیف ڕونیکردووەتەوە، لەو ژمارە زۆرەی منداڵانی ئاوارە، نزیکەی ١٤ ملیۆنیان داوای مافی پەنابەرییان کردووە، نزیکەی ٢٢ ملیۆن منداڵیشیان بەھۆی جەنگ و توندوتیژی و قەیرانە ناخۆییەکانەوە ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکانیان بوون.



