عێراقییەكان ٣٤٪ی ئەو گەشتیارانە پێكدەهێنن كە سەردانی ئێران دەكەن
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ھاوڵاتیانی عێراق ڕێژەی ٣٤%ی ئەو گەشتیارانە پێکدەھێنن، کە ساڵانە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ئێران دەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسەکە داھاتی گەشتیاری ئێران بە ڕێژەی ٤٠% زیادیکردووە، دوای ئەوەی پێشتر بەھۆی کۆتوبەندەکانی کۆرۆناوە، ژمارەی گەشتیاران و داھاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.
ساڵی ڕابردووش داھاتی کەرتی گەشتیاری ئێران گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، دامەزراندن و کارکردن لە بواری گەشتیاریشدا بە ڕێژەی زیاتر ٥% زیادیکردووە.



