بایدن: ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بووەتە ھۆی دروستبونی قەیرانی جیھانیی وزە
کوردسات نیوز
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
جۆ بایدن
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ھێرشە دڕندانەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بووەتەھۆی دروستبونی قەیرانێکی جیھانیی وزە و ئاستی ھەڵاوسانی لە سەرتاسەری جیھان بەرزکردووەتەوە.
راشیگەیاند، دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو قەیرانە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی، ھاوکاری و ھەماھەنگییان لەگەڵ ھاوبەشەکانیان ھەبێت.

