ترامپ ڕایگەیاند، پێویستە ھۆشیار بن، چونکە ئەو شێوازەی کە لە لایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە پەیڕەو دەکرێت بەرامبەر شەڕی ئۆکراین، دواجار جەنگێکی جیھانی بەدوای خۆیدات دەھێنێت.

ترامپ ئاشکرایکرد، ئەمریکا ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ جەنگی ئۆکراین تەرخانکردووە و بە نیازیشە ١٦ ملیاری دیکەی بۆ تەرخان بکات.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە کۆمەکە زەبەلاحەکانی واشنتۆن، وڵاتانی ئەوروپا بەشێکی زۆر کەم لە کۆمەک بۆ جەنگی ئۆکراین دابین دەکەن.

ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، دۆناڵد ترەمپ دژی ئەوە بووە، واشنتۆن خۆی لە جەنگەکەوە بگلێنێت.