ئەوروپا گازی سروشتی ئیسرایل ھاوردە دەکات
کوردسات نیوز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئورسولا ڤۆندەرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، قاهیرە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
ڕۆژی چوارشەممە، ئورسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە قاھیرەی پایتەختی میسر، گرێبەستەکەی بە ھەنگاوێکی مێژووی و گواستنەوە بۆ وزەی سەوز ناوبرد.
عەبدول فەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە کۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند، ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ گواستنەوە بۆ وزەی خاوێن و سەوز دووپات دەکەینەوە.
ڤۆندەرلاین ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی ئیسرایل و میسرەوە کۆتای بەندبوونمان بە وزەی ڕووسی دەھێنین.
ئەم ھەنگاوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەدەستھێنانی گازی سروشتی لە ئیسرایلەوە دەبێتە بەربەستێک بۆ ھەناردەکردنی گازی سروشتی ھەرێم بۆ ئەوروپا.



