سوپای پاسداران ھۆشداری لە دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل دەدات
کوردسات نیوز
١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
عەلی ڕەزا تەنکسیری فەرماندەی ھێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ھەر کەسێک ڕێگە بدات بە ئیسرائیل لە وڵاتەکەیدا جێپێیەک خۆش بکات، ئاسایشی وڵاتەکەی دەخاتە مەترسییە و ئاژاوەی ئەمنی لە ناوچەکەدا دێنێتە ئاراوە.
تەکسیری لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامۆژگاری وڵاتانی دۆست دەکەن لە ناوچەی کەنداو، بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا دروست نەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ھەنگاوێک بە ئاراستەی بنیات نانی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل، ئاسایشی ناوچەکە بە تەواوی دەخاتە مەترسییەوە و دۆخێکی نائارام لە ناوچەکەدا دروست دەکات، بە ھیچ شێوەیەک کۆنترۆڵ نەکرێت.