یاریدەدەری زیلینسکی: رۆژانە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
زیلینسکی رایگەیاند، ھێزەکانیان لە ناوچەی زابوریجیا لە باشوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین سەرکەوتوو بوون لە روبەڕوبوونەوەی ھێزەکانی روسیا، وتیشی لە ناوچەی خارکییڤ لە خۆرھەڵاتی کیێڤ لە پێشڕەوییدان و بەرەو کۆنترۆڵکردنەوەی چەندین ناوچە ھەنگاو دەنێن.
ھاوکات میخائیلۆ بودولاک گەورە یاریدەدەری زیلینسکی رایگەیاند، رۆژانە ١٠٠ بۆ ٢٠٠ سەربازی ئۆکراینی لە ھێڵەکانی روبەڕوبوونەوە دەکوژرێن و نزیکەی ٥٠٠ی تریش بریندار دەبن، وتیشی ئۆکراین پێویستی بە سەدان تۆپھاوێژ ھەیە بۆ ئەوەی بتوانێت روبەڕووی سوپای روسیا ببێتەوە لە ناوچەی "دۆنباس".