سیستمی بەرگری سوریا بەرپەرچی ھێرشێکی مووشەکی ئیسڕائیلی دایەوە
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە، ئیسڕائیل بە مووشەک چەند خاڵێکی لە ڕیفی باشوری دیمەشق کردووەتە ئامانج و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و زۆرینەی مووشەکەکان کەوتونەتە خوارەوە.
ئاژانسی سانا ڕاشیگەیاند، ئیسڕائیل ھێرشەکەی لە "جولان"ەوە ئەنجامداوە و زیانەکانیش تەنھا ماددی بوون.
وەزارەتی بەرگری سوریاش ڕایگەیاندبوو، ھێرشە مووشەکییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی سوریا زیادیان کردووە و ماوەیەک لەمەوبەریش لە ھێرشێکی مووشەکی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر باشوری "دیمەشق"ی پایتەخت، ٣ کەس کوژران.