بەریتانیا موشەکھاوێژی دوورمەودا دەداتە ئۆکراین
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، سستمی موشەکی ئێم ٢٧٠ ملڕس ، رۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە بە ھێزکردنی توانای ھێزە سەربازییەکانی ئۆکراین و روبەروبونەوەی سوپای روسیا ، ھەر بۆیە بەریتانیا بریاری داوە ئەو سیستمە موشەکییە بداتە ئۆکراین .
ئەم بریارە بە ھەماھەنگی و رێکخستنە لەگەڵ ئەمریکا، کە ئەویش لای خۆیەوە ناردنی کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین راگەیاندووە و ھاوکارییەکان موشەکی ھیمارس لە خۆ دەگرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتن ھۆشداری توندی داوەتە وڵاتانی خۆرئاوا لە پێدانی موشەکی دور مەودا بە ئۆکراین و رایگەیاندوە ، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھەنگاوە بنێن ، ئەوا مۆسکۆ ناوچەی نوێ لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج .