فەرەنسا و ئەڵمانیا داوای گفتوگۆی راستەوخۆی پوتن و زیلینسکی دەکەن
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
نوسینگەی راوێژکاری ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیمانۆێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و داوایان لێ کردووە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە و گفتوگۆی راستەوخۆ و جددی ئەنجام بدەن.
جەختیشیان لە راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراین و چوونەدەرەوەی ھێزەکانی روسیا لە خاکی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی کرملینیش، روسیا ئامادەیە دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکراین بکاتەوە، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان پوتن و زیلینسکی نەکراوە.