ئێران ھەڵوێستی لەبارەی ھێرشە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ رۆژئاڤا ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دژی ھەر جۆرە رێکارێکی سەربازیی و بەکارھێنانی ھێزن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان، لەسەر خاکی وڵاتێکی تر و بە ئەزموون دەرکەوتووە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی، ھاوکار نابێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بە پێچەوانەوە لێکەوتەی خراپی دەبێت.
وتیشی، لەگەڵ تورکیا لە دانوستانەکانی ئەستانە، رێککەوتوون لەسەر رێزگرتن و یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سوریا، داواشیکرد وڵاتانی دۆست و دراوسێی ئێران دانوستانی بنیادنەر بکەن و لەو بارەیەوە تاران ئامادەی نێوەنگیرییە.