دانوستانەکان لەبارەی دەستوری سوریا دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
"گیر پیدرسۆن" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا کە لە "دیمەشق"ە رایگەیاند، ھیواخوازە ئەم خولەی دانوستانەکان لە "ژنێڤ" ئەرێنی بن و ھاوکار بن بۆ ھەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا.
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لیژنەی دەستوری سوریا پێکھاتووە و راسپێردراوە بۆ چاکسازی لە دەستور، سەرباری بەڕێوەچوونی چەندین خولی دانوستانەکانیش لە "ژنێڤ" لە نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا و لایەنە نێودەوڵەتییەکان، بەڵام تائێستا ھیچ بەرەوپێشچوونێک بەدینەھاتووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھیواخوازە لەڕێی ئەو دانوستانانەوە بگەنە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، کە کوژرانی زیاتر لە ٣٨٠ ھەزار کەسی لە ساڵی ٢٠١١ەوە لێکەوتووەتەوە.