بایدن: ئامادەین کۆمەکی پزیشکی پێشکەش بە کۆریای باکور بکەین
کوردسات نیوز
٢١ی ئایاری ٢٠٢٢
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیی نیشانداوە بۆ ناردنی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بۆ کۆریای باکور، بەڵام تا ئێستا ھیچ وەڵامێکی ئەرێنی پێ نەگەیشتووە لەلایەن پیۆنگ یانگەوە.
بایدن جەختیکردەوە، ھاوپەیمانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور ماوەی ٧٠ ساڵە بەردەوامە و بنەمای ڕێککەوتنەکەش لەسەر دژایەتیکردنی گۆڕینی سنوری ھاوبەشی نێوان ھەردوو بەشەکەی کۆریایە کە لەڕێگەی بەکارھێنانی ھێزەوە بیناتنراوە.
لە بەرامبەریشدا یۆن سۆک یۆل سەرۆکی کۆریای باشور ڕایگەیاند، ھەردوولا ڕێکەوتوون لەسەر گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر ھەموو ئاستەکان، بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر مەترسییەکی دەرەکی کە بکرێتە سەر وڵاتەکەی، وتیشی، نیگەرانن لە گەشەپێدان و تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور، کە بوونەتە مەترسی ڕاستەقینە لەسەر نیمچە دورگەی کۆریا.