ئەمڕۆ ئیلیزابێس بۆرن حکومەتی نوێی فەڕەنسا ڕادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، دوای چەند رۆژێک لە چاوەروانی ، ئەمرۆ حکومەتەکەی بۆرن رادەگەیەندرێت و رۆژی دوو شەممەش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەدەچێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ، ئیلیزابێس بۆرنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد ، ئیلیزابێس بۆرن لە ساڵی ١٩٦١ لە باوکێکی روسی و دایکێکی فەرەنسی لە دایکبوە ، یەکەم ژنە کە دوای ٣٠ ساڵ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وەربگرێت .