زیلینسکی: ھەرێمی دۆنباس بووە بە دۆزەخ
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
زیلینسکی دوای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێشکەشکردنی گوژمەیەکی تری ھاوکاری بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار بە وڵاتەکەی رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین واتای پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی خۆرئاوایە دژی ھەر قەیران و جەنگێکی تری روسیا.
وتیشی، ھێزەکانی ئۆکراین لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خارکیڤ، بەڵام ھێزەکانی روسیا فشارەکانیان لەسەر دۆنباس چڕکردۆتەوە و بەبێ زیادەڕەوی بووە بە دۆزەخ.