ئەمڕۆ سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریای باشور و ژاپۆن دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
بریارە لەو سەردانەدا بایدن پێنج دۆسیەی گرنگ تاوتوێ بکات ، کە گرنگترینیان زیادکردنی سزاکانی سەر روسیاو گۆرانکارییەکانی ناوچەکانی دەوروبەری زەریای ھێمن و ھندی و نزیکترکردنەوەی ھاوپەیمانەکان و بە ئەندامبونی سیئۆلە لە دیالۆگی ستراتیژی ئەمنی ( کواد) کە ھاوپەیمانێتییەکی نارەسمیە لە نێوان ئەمریکا و ژاپۆن و ئوستراڵیا و ھندستان .
سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریا و ژاپۆن یەکەم سەردانیەتی بۆ ئاسیا لەو کاتەی پۆستەکەی وەرگرتوە و بریاریشە لەگەڵ سەرۆکی ھەڵبژێرداوی کۆریای باشور و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆببێتەوە.