کرواتیا دژی بەئەندامبوونی سوید و فینلەندە لە ناتۆ
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
زروان میلانۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا رایگەیاند، نوێنەری وڵاتەکەی لە ناتۆ رادەسپێرێت بەنەخێر دەنگ بدات بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ .
ھەرچەندە پەرلەمانی کرواتیا پشتیوانی بۆ بەئەندامبوونی ھەردوو وڵاتەکە لە ناتۆ راگەیاندوە، بەڵام سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پشتیوانی ئەو دوو وڵاتە ناکات تاکو گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردنی بۆسنەو ھەرسک نەکرێت و یاسایەکی نوێ دادەڕێژرێت کە رێگەخۆش بکات نوێنەری کرواتییەکان پۆستی حکومی وەربگرن.
سەرۆکی کرواتیا وتیشی، ھەڵوێستەکەی دژایەتی سوید و فینلەندا نیە بەڵکو لە پێناو کرواتیادایە.
لەچەند رۆژی رابردووشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی وڵاتەکەی بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ راگەیاند بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە داڵدەی تیرۆریستیانیان داوە.