ڕووسیا لەگەڵ بەردەوامی بۆردوومانەکان ڕاگرتنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
"ئەندریە رودینکو" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا مۆسکۆ و کیێڤ ھیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوانیاندا نییە، کیێڤ بە کرداری لە پڕۆسەی دانوستانەکان کشاوەتەوە.
ھاوکات "دیمتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، کاتێک جەنگ ڕادەگیرێت کە گوێ لە دەنگی ڕووسیا و داواکارییەکانی بگیرێت. وتیشی، مۆسکۆ دڵنیایە کە سەردەکەوێت و سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەھێنێت لە ئۆپراسیۆنەکەیدا لە خاکی ئۆکراین.
لای خۆشیەوە، "میخائیلو بودولیاک" ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەرپرسە لە ئاستەنگ دروست کردن لە دانوستانەکاندا.