ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی ھەڵگری سوتەمەنی لە کەنداو
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢٢
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ھێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە کە ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر گازۆیلی قاچاخ بووە و سەرجەم کارمەندانی کەشتییەکەش کە ٧ کەس بوون دەستبەسەر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.
سەرەتای ئەم ھەفتەیەش سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکەی ھەڵگری سوتەمنیدا گرت و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار ھێزەکانی ئێران لە کەنداو گرفتیان بۆ ھاتوچۆی کەشتییەکان دروستکردووە.