ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا تاوتوێی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی دەکەن
کوردسات نیوز
١٦ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا کۆبوەتەوە و ھەوڵەکانیان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە تاوتوێ کردووە.
وتیشی، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پلانەکانی بەردەوامیدان بە ھاوکاریکردنی ئۆکراین و لێپرسینەوەی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا کراوە.
لەگەل وەزیرانی دەرەوەی ھاوپەیمانی ناتۆش ئامادەکارییەکانیان بۆ راگەیاندنی ستراتیژیەتی داھاتووی ھاوپەیمانییەکە تاوتوێکردوە بۆ پاراستنی ئاسایش و روبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و ھەر ئاستەنگێک کە دروست ببێت.