شێخ خەلیفە بن زاید سەرۆکی ئیمارات کۆچی دواییکرد
١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات ھەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیانی راگەیاند، کە دووھەمین سەرۆکی ئیماراتە و شانزەھەمین حاکمی ئیمارەی ئەبوزەبیە.
بۆ کۆچی شێخ خەلیفە بن زاید، وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات، پرسەی رەسمی و داگرتنی ئاڵای تا نیوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ راگەیاند و دەوامی سەرجەم دەزگاکانیشی بۆ ماوەی ٣ رۆژ راگرت.
شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیان لەساڵی ١٩٤٨ لە دایکبوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شوێنی شێخ زاید بن سوڵتان دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، بووەتە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.