مەترسی دووبارەبوونەوەی ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ھەیە
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی زانیارییەکان داواکارییەکان دوای ئەوە دێت، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا زیانی زۆریان بە کۆگاکانی ھەڵگرتنی نیتراتی ئامۆنیۆم گەیاندووە کە سەرچاوەیەکی سەرەکی نایترۆجینە و بۆ بەرھەمھێنانی پەینی کشتوکاڵی بەکاردەھێنرێت.
مەترسی دەسەڵاتدارانی ئۆکراین لەبەر ئەوەیە گازی نیترات تەنگە نەفەسی دروست دەکات و مەترسی ئەوەش دەکرێت بەھۆی گڕگرتنییەوە ھەمان ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دروست بێت کە ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویدا و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.