فایزەر و مۆدێرنا تۆمەتبار دەکرێن بە تێوەگلان لە چالاکی بایۆلۆژی سەربازیی لە ئۆکراین
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
ناوەندی بەرگری کیمیایی و بایۆلۆژی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، بناغە داڕێژەری چالاکییە سەربازییە بایلۆژییەکانی ئەمریکان لە ئۆکراین.
ناوەندەکە ئاشکرایکردووە، ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو چالاکییە بایۆلۆژیانەدا.
لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەکانی شاری پیشەسازیی ئازۆفستاڵ لە ئۆکراین چالاکی گوماناوی تێدا بەڕێوەدەچێت و ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە لایەن سوپای ڕووسیاوە گەمارۆدراوە.