تا کۆتایی مانگی نیسانی ئەم ساڵ ٤ ھەزار و ٦٤١ کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە بۆ لیبیا
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەو کۆچبەرانەی گەڕێنراونەتەوە لە ناو بەلەمێکدابوون کە چاوەڕاونی بەڕێکەوتن بوون بەرەو سنوورەکانی ئیتاڵیا.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا کۆتایی مانگی نیسان ٤ ھەزار و ٦٤١ کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە بۆ لیبیا.
لیبیا یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی کۆچی ھاوڵاتیانی ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو بەندەرانەی کۆچبەران لە ڕێگەیەوە ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، ٥٧٥ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە دوورن.