بەریتانیا ڕێککەوتننامەی دابینکردنی دڵنیای ئاسایشی ھاوبەش لەگەڵ فینلاند و سوید ئیمزا دەکات
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەردانەکەیدا بۆ سوید و فینلاند بۆریس جۆنسن ڕێککەوتنێکی دڵنیای ئاسایشی ھاوبەشیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید و فینلاند ئیمزا کردووە
جۆنسۆن رایگەیاند بەریتانیا بەنیازە پاڵپشتی بۆ ھێزە چەکدارەکانی سوید و فینلاند بکات ئەگەر ڕووبەڕووی قەیرانێک یان ھێرشێک ببنەوە، جەختی لە پشتگیری لەندەن کردەوە بۆ "سیاسەتی ھاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ڕێکەوتنە نوێیەکان مانای گۆڕانکاری ڕیشەیین لە ھاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەریتانیا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا کە بریتی بوون لە چڕکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری و ھاوکاری لە تەکنەلۆجیای مۆدێرن و خێراکردنی بەرنامەکانی ڕاھێنانی سەربازی ھاوبەش.
وتیشی ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت و بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری ئەوروپایە بۆ چەند نەوەیەکی داھاتوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ھەریەکە لە سوید و فینلاند ئارەزوی چونە ناو ھاوپەیمانی ناتۆیان دەربڕیبوو و لە بەرامبەر ئەو داواکارییەش ڕوسیا ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری فراوانکردنی ناتۆ سوید و فینلاند دەبنە بەشێک لە گۆڕەپانی جەنگی داھاتوو