ڕووسیا هەڕەشەی خاپورکردنی وڵاتانی ناتۆ دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەو لێپرسراوە باڵایەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە نەدەن جەنگی ئەتۆمی لە نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپادا بەرپا ببێت، چونکە ھێرشە ئەتۆمییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر زەوی جێدەھڵێت و سوپای ڕووسیا توانای ھەیە لە ٣٠ خولەکدا ھەموو وڵاتانی ناتۆ خاپور بکات.
دەربارەی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکردووە، بوونی ئۆکراینێکی سەربەخۆ لە پاڵ ڕووسیا، لە کۆتاییدا دەبێتە وڵاتێکی دوژمنی ڕووسیا و دەروازەیەک بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گەلی وڵاتەکەی.
باسی لەوەشکردووە، ھێرشەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین جەنگێکە لە پێناو مافی وڵاتەکەی لە بوون لە سەربەخۆیی و یەکگرتوویدا.