تورکیا ملیۆنێک پەنابەری سوریی ڕەوانەی وڵاتەکەیان دەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٠ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی حکومەتدا بە ڕەسمی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پەنابەرە سورییەکانی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ڕێی پڕۆژەکەوە ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکان دەکەن بۆ گرەنتیکردنی ژێرخان و خانووەکانی سوریا، تا پەنابەرەکانی ئەو وڵاتە بگەرێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.
ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بە زۆر نابێت، بەڵکو لە ئێستادا یەک ملیۆن سوری لە تورکیا خۆیان خواستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.