ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ھێزەکانیشیان سەنگەرێکی سوپای تورکیایان تێکشاندووە و زیانیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش داوە.

ھاوکات خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئامانجیان لە ئۆپراسیۆنی "چڕنووک-قوفڵ" داخستنی سنورەکانیانە بەرووی پەکەکەدا.

 بەوتەی ئاکار تا ئێستا ٧٣ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستدا و ١٠ سەرباز و فەرماندەی سوپای تورکیاش کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئاگری لە باکوری کوردستان ١١ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لێپراسراوی پەکەکەیە لە ناوچەکەدا.