سزای نوێ بەسەر ٤٠ سەرمایەدار و کەسایەتی سەربازیی ڕوسیادا سەپێنرا
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی بەڵگەنامەیەک کە حکومەتی کەنەدا بڵاویکردوەتەوە، لیستی سزا نوێیەکانی سەر ڕوسیا سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای لۆکۆیلی نەوت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بانکی سبیربانک و جێگری وەزیری بەرگری روسیا و پەرلەمانتارێکی کۆماری چیچیانی لە ئەنجومەنی دۆما تێدایە.
حکومەتی کەنەدا ئاشکرایکردوە، لەگەڵ زیادبوونی سزای کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ سەر ڕوسیا، کاروانێکی تری ھاوکاریی سەربازییان بە بەھای ٣٨ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار رەوانەی ئۆکراین کردوە.