ڕوسیا بەئامانجگرتنی کاروانێکی ھاوکاری سەربازی ئەمریکای ڕاگەیاند
٩ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت کاروانە سەربازییەکە لەسەر ھێڵی ئاسنینی ئۆکراین لە ناوچەیەکی رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بەڕێگەوە بووە و کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە.
باسی لەوەشکردوە، ئەو کاروانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاواوە دابینکراوە و رەوانەی ھێزەکانی ئۆکرانیا کراوە.
ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە سوپای ڕوسیا ھێرشێکی فراوانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆکراین دەسپێکردووە، کە لە ئێستادا بە درێژایی ٤٨٢ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان ئۆکراین و ڕوسیا شەڕ بە قورسی بەڕێوەدەچێت.