خانمی یەکەمی ئەمریکا پەنابەرانی ئۆکراینی لە سلۆڤاکیا و رۆمانیا بەسەرکردەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئایاری ٢٠٢٢
"جیل بایدن" سەردانێکی چوار رۆژەی بۆ وڵاتانی رۆمانیا و سلۆڤاکیا ئەنجامدا، کە ملیۆنان پەنابەری ئۆکراینیان لەخۆگرتووە و پشتیوانی بۆ پەنابەرانی ئۆکراین راگەیاند.
"جیل بایدن" راشیگەیاند گوێبیستی چەندین چیرۆکی خەمناکی ژنان و منداڵانی ئۆکراینی بووە، ھاوکات کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی رێکخراوە مرۆییەکان دەکات و راشیگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی ئۆکراین دەکات.