بیناڵی یەڵدرم: گازی دەریای ڕەش دەتوانێت پێویستی ٤٥ ساڵی جیھان دابین بکات
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ئاشکرایکردووە، یەدەگی گازی سروشتی لە دەریای ڕەشدا ٥٤٠ ملیار مەتر سێ جایە و بەو پێیە دەتوانێت پێداویستی جیھان بۆ گازی سروشتی تا ٤٥ ساڵ دابین بکات، پێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو، گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا ٤٠٠ ملیار مەتر سێجایە.
لای خۆشیەوە فاتیح دونماز وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتیی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەو کێڵگەی گازە سروشتییەی لە دەریای ڕەشدا دۆزراوەتەوە دەتوانرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا کاری تیادا بکرێت و لە سەرەتاشدا دەتوانرێت ڕۆژانە ١٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی دەست بخرێت.