لە ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەک لە ناو کەشتییەکدا ڕوویدا
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی قەتیس بوونی غاز لە ناو کەشتییەکدا لە بەندەری توزڵا لە ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەک روویدا، بەو ھۆیەشەوە ٥ کرێکار برینداربوون.
ئۆفیسی پارێزگاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاندوە، بە ھۆی غازەوە ، ٤ کرێکاری کەشتییەکە ژەھراوی بوون، تیمی پۆلیسی فریاکەوتنیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.