ئەمریکا لەسەر مووشەکی دژەتانک راھێنان بە سوپای ئۆکراین دەکات
٦ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەوە بۆ یەکەمجارە ئەمریکا دانبنێت بە ڕاھێنانکردن بە سوپای ئۆکراین لەسەر مووشەکی جاڤلین و بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ ھەزار پارچەی لەو مووشەکە وێرانکەرەی رادەستی سوپای ئۆکراین کردووە، بڕیاریشداوە راھێنان لەسەر چۆنێتی بەکارھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی، بە سوپای ئۆکراین بکات.
رۆژی ٣ی ئەم مانگە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی کارگەیەکی بەرھەمھێنانی مووشەکی جاڤلینی لە شاری "ترۆی"ی ویلایەتی ئالابامای وڵاتەکەی کرد و داوای لێکردن، پەلە بکەن لە بەرھەمھێنانی ئەو جۆرە مووشەکە.