وەزارەتی بەرگری تورکیا: لە ٢٠١٩ەوە ھەزار و ٦٧ ئەندامی پەکەکە کوژراون
کوردسات نیوز
٥ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان تەنھا بۆ بە ئامانجکردنی ئەندامانی پەکەکەیە و ڕێز لە سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق دەگرن، ھەموو ڕێوشوێنێکیشیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی زیان بە مەدەنیەکان و ناوچە مێژویی و کلتورییەکان نەگات.
وتیشی، لە سەرەتای زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانیان لە خاکی ھەرێمی کوردستان، ھەزار و ٦٧ ئەندامی پەکەکە کوژراون و چەندین مۆڵگە و پێگەشیان کراونەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە، یەکەم ئۆپراسیۆنی (چڕنوک) لە ٢٧ی ئایاری ساڵی ٢٠١٩ دەستپێکرد، دوایین ئۆپراسیۆنیش لە ١٧ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد.