نەتەوەیەکگرتووەکان: ١٤.٦ ملیۆن کەس لە ناوخۆی سووریا ھاوکاریی مرۆییان پێویستە
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ١٤.٦ ملیۆن کەس لە ناوخۆی سووریا ھاوکاریی مرۆییان پێویستە و بەوپێیەش لە ساڵی رابردووەوە ژمارەکە ١.٢ ملیۆن زیادیکردووە و زۆربەی ئەوانەی پێویستییان بە ھاوکاریی مرۆییە ژن و منداڵن , ھۆکاری زیادبوونەکەشی گەراندەوە بۆ چەند ھۆکارێک لەوانە , قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری، ئاوارەبوونی بەردەوام و گۆڕانی کەشوھەوا، قەیرانی ئاو بەھۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی فورات و کێشەی بەردەوامی کەمی سووتەمەنی کە وەکو خۆی دەڵێت خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی ژیانی وەکو کارەبای پەکخستووە لە ولڕتەکە .