ئەمساڵ وڵاتانی ئیسلامی لە سێ ڕۆژی جیاوازدا کردیان بە جەژنی رەمەزان
کوردسات نیوز
٢ی ئایاری ٢٠٢٢
سەرباری ئەوەی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندبوو، زۆر ئەستەمە مانگی شەوال لە ڕۆژی شەممەدا ببینرێت، چونکە لە کاتی خۆرئاوابووندا ناتوانرێت مانگی یەکشەوە لە ئاسماندا ببینرێت، بەڵام ھەریەکە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان و نەیجەیر و مالی دوێنێیان کردە یەکەم ڕۆژی جەژن.
ئێوارەی دوێنێش ٢١ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
بەڵام ھەندێک لە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بە دیاریکراویش پاکستان و ئێران و بەنگلادش و ھێندستان و دورگەکانی قەمەر، ڕایانگەیان، بەھۆی ئەوەی نەتوانراوە مانگی شەوال ببینرێت، سێبەینێ سێشەممە یەکەم رٍۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
ئەمساڵ بەھۆی سوککردنی ئەو کۆتوبەندانەی، کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێنرابوون، زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕێگەیاندا نوێژی جەژن لە مزگەوتەکاندا بەڕێوە بچێت.