لە رۆژی جیھانی کرێکاران کرێکارانی ھەرێم داوای باشترکردنی گوزەرانیان دەکەن
١ی ئایاری ٢٠٢٢
مێژووی رۆژی جیھانی کرێکاران بۆ سەدەی ١٩ دەگەڕێتەوە، بیرۆکەکە لە ٢١ی نیسانی ساڵی ١٨٥٦ لە ئوسترالیا سەریھەڵدا و دواتر گواسترایەوە ئەمریکا، بە شێوەیەک کرێکاران لە "شیکاگۆ" داوایان دەکرد کاتەکانی کارکردنیان بۆ ٨ سەعات کەمبکرێتەوە و دواتر ئەو داواکارییە کرێکارانی ویلایەتی "کالیفۆرنیا"ی ئەمریکا و " تۆرنتۆ"ی کەنەداشی گرتەوە.
لە یەکی ئایاری ساڵی ١٨٨٦یشدا، کرێکارانی شیکاگۆ کە ژمارەیان لە نێوان ٣٥٠ بۆ ٤٥٠ ھەزار دەبوو، وازیان لە کارھێنا.
ساڵانەش لەو رۆژەدا کرێکارانی جیھان رێپێوان و خۆپیشاندان رێکدەخەن و داوای باشترکردنی رەوشی کارکردن و مووچەکانیان دەکەن.