ئەمڕۆ لە سێ وڵات یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانە
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە وڵاتانی ئەفغانستان لە کیشوەری ئاسیا و نەیجەر و مالی لە کیشوەری ئەفریقا، یەکەمین رۆژی جەژنی ڕەمەزانە، ئەوە لە کاتێکدایە لە بەشێکی زۆری وڵاتانی ئیسلامی لە ناویاندا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و سعودیە و ئیمارات، رۆژی یەکشەممە وەک تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و رۆژی دووشەممە وەک یەکەمین رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکران.
ھاوکات ئێران و شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بڕیار لەبارەی یەکەمین رۆژی جەژن دەدەن.