ماکرۆن پشتیوانی سەربازیی فەڕەنسای بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامدا و باسیان لە دواین پەرەسەندنەکانی جەنگی ئەو وڵاتە و ھێرشەکانی سوپای ڕووسیا کرد.
بە پێی زانیارییەکان ماکرۆن لە پەیوەندییەکەدا پشتیوانی سەربازی و مرۆیی فەڕەنسای بۆ ئۆکراین دووپاتکردووەتەوە.
پشتیوانییە سەربازییەکەی ماکرۆن لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕووسیا ھۆشداری بە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپادا و ڕایگەیاند، ئەو ھاوکارییە سەربازییانە بە ئامانج دەگرن کە ڕەوانەی ئۆکراین دەکرێت.