ئیسماعیل قائانی: بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو کردەوەمان لە ئیسرائیل ئەنجامدا
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢
قائانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لەناوخۆیی ئیسرائیل دوو ئەرکیان ئەنجامداوە، ڕوداوەکەش سوپای ئیسرائیلی خستووەتە ئامادەباشی فراوانەوە.بەبێ ئەوەی کات و شوێنی رووداوەکە ئاشکرا بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل بۆ شاردنەوەی بابەتەکە، بەھانەی ئامادەباشی سوپاکەی بەستووەتەوە بە مانۆری سەربازی کتوپڕەوە.
دوێنێش حسین سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بەزین و تێکشکانی ئیسرائیل ئەگەرێکی بەھێزە و زەمینەسازییەکەی زۆر بووە.