ئاژانسی وزەی ئەتۆم: وەڵامەکانی ئێران سەبارەت بە پاشماوەکانی یۆرانیۆم ڕوون نییە
کوردسات نیوز
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢
گروسی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ماوەی ساڵ و نیوێکە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم چاوەروانی ڕوونکردنەوەی ئێران دەکات سەبارەت بە پاشماوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان لە ٣ ناوچەی ئێران دۆزیویانەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامەکانی ئێران لەوبارەیەوە ڕوون نییە و ئاژانسەکەش چاوەرێ دەکات وەڵامی روونی لە تارانەوە دەست بکەوێت.
ڕاشیگەیاندووە، بە پێی زانیارییەکانیان ئێران تواناکانی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەرزکردووەتەوە و ئامێری سەنتەر فیوچی پێشەوتوو بەکاردەھێنێت.