ئەمریکا: ئێران دەزانێت بۆ دەرکردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر پێویستە چی بکات
کوردسات نیوز
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێس رایگەیاند، بە کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٩ و خستنی ناوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناو لیستی تیرۆر، ھەڕەشەکانی ئەو ھێزە لەسەر لێپرسراوانی ئەمریکا زیادیکردووە و تا ئێستاش بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرھێنانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریکا پەیوەندی بە بڕیاری پێویست لەلایەن ئێرانەوە ھەیە و تاران بەباشیی دەزانێت بۆ ئەو مەبەستە دەبێت چی بکات.