لێپرسراوێکی پێشووی ئێران: بەنیازبووین چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنین
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
عەلی موتەھەری بە ماڵپەڕی ئیسکا نیوزی راگەیاندووە، ئێران ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی، ئامانجی ئەوە بووە بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری، چەکی ئەتۆمی بەرھەم بھێنێت، بەڵام نەیتوانیوە ئەو نھێنییە بپارێزێت و راپۆرتەکان لەو باریەوە لەلایەن گروپە نەیارەکانی ئێرانەوە ئاشکرا کراون و بڵاوکراونەتەوە.
ئەم لێدوانەی موتەھەری کاردانەوەی لە ناوخۆی ئێران لێکەوتووەتەوە و لێپرسراوێکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رەتیکردووەتەوە و رایگەیاندوە، ھەرگیز بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی ئێران، لایەنگری سەربازیی نەبووە و ئەو جۆرە لێدوانانە یان لەڕوی بێ ئاگاییەوە دەردرێن، یاخود ئامانجی سیاسییان لەپشتە.